ڕووسیا لە شارێکی گرنگ کۆنترۆڵی خۆی وەرگرتەوە

ڕاگەیەندراوە کە ڕووسیا نزیکەی تەواو کۆنترۆڵی شاری کانزای سۆلێدار لە ناوچەی دۆنێتسکی ئۆکرانیای کردووە.
ئەو لێدوانە لەلایەن وەزارەتی بەرگری بەریتانیاوە دراوە. ڕاگەیەندرا کە گرتنی شاری سۆلێدار کە شارێکی ژێرزەمینییە و تونێلەکانی ئەوەندە گەورەن کە تانک و چەکی قورسی دیکە تێدەپەڕن، لەلایەن ڕووسیا، دەتوانێت ڕەوتی شەڕەکە بگۆڕێت.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕووسیا دوای چەند مانگێک لە ململانێ لەگەڵ هێزەکانی ئۆکرانیا، زۆربەی شارۆچکەی سۆلیدار کە کانزانی خوێی مینڕێژکراو لەوێ هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکردووە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا سەربازانی ڕووسیا پێشکەوتنیان بەخۆوە بینیوە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، سۆلێدار "نزیکەی هیچ نیشانەیەکی ژیانی نەماوە، شارۆچکەکەش بە زەویدا یەکسان کراوە".
بۆ ڕووسیا سۆلێدار کە پێش جەنگ ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ١٠ هەزار کەس بوو، وەک هەنگاوێکی هەنگاو بۆ گرتنی شاری گرینگی بەخموت سەیر دەکرێت و گرنگییەکی ستراتیژی گەورەی هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند کە بەرخۆدان لە دژی رژیمی داگیرکەر بەردەوامە.
رژیمی سەهیۆنی لە ماوەی دوو هەفتەی کۆتاییدا لە شاری تولکەرمی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لانیکەم ٥٠ خانووی ڕوخاند.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە وڵاتی کۆلۆمبیا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی جووڵەکەی داگیرکەر بۆ سەر قەزای کەفر مالک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣ فەلەستینی شەهید بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون.